[email protected]
Share on facebook

شه‌رقولئه‌وسه‌ت: یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌ده‌ست ده‌دات

چاپکردن پ‌د‌ف

رۆژنامه‌ی‌ شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراقه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ترسی گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ له‌وه‌ی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ عێراق له‌ده‌ستبدات سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و پۆسته‌ پشكی‌ یه‌كێتییه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ داوایكردووه‌ ناوی‌ نه‌هێنرێت به‌ رۆژنامه‌ی‌ "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" ی‌ راگه‌یاند "كاتێك تاڵه‌بانی‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار خۆی‌ كاندیدكرد روبه‌ڕووی‌ ناڕه‌زایی سوننه‌كان بوویه‌وه‌، تا ئه‌وكاته‌ی‌ ئه‌یاد عه‌للاویی و لیسته‌كه‌ی‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مانیان جێهێشت و ده‌نگیان پێنه‌دا، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش له‌لایه‌ن جۆبایدن جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ پشتیوان لێكرا.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌، به‌ڵام له‌و كاته‌دا نوری‌ مالیكی‌ و حزبه‌ شیعیه‌كان دژی‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ وه‌ستانه‌وه‌و سوربوون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی‌ تاڵه‌بانی‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌، ته‌نانه‌ت عه‌لی‌ سیستانی‌ گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی‌ شیعه‌كان له‌عێراق وه‌سفی‌ تاڵه‌بانی‌ كرد.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ به‌هۆی‌ نه‌خۆشكه‌وتنی‌ تاڵه‌بانییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ یه‌كێتی‌ له‌قۆناغی‌ داهاتوودا ئه‌و پۆسته‌ به‌ده‌ستنه‌هێنێته‌وه‌.